گەورەترین داتاسێتی دەنگی کوردیی سۆرانی بە زیاتر لە ١,٢٠٦,٠٠٠ وشە و ١٠٠,٠٠٠ کلیپی بێژەر ڕەنج سەنگاوی
خوێندنەوەی هەواڵەکە بە تەواوی بە دەنگی ڕەنج سەنگاوی بە کواڵیتی باڵای پەخشی کەناڵ لەگەڵ دەستپێکی موزیکی فەرمی رووداو:
فایلی دەنگیی فەرمیی سایتی رووداو کە بۆ ئەم هەواڵە بەرهەمهێنراوە بۆ بەراوردکردنی ڕاستەوخۆ:
١. دەستپێک: رووداو دیجیتاڵ. پێشمەرگەیەکی نەخۆش و برینداری خەڵکی باڵەکایەتی دەڵێت، بەهۆی ڕێگریکردن لە کاروانی بەڕێوەبەری هاتووچۆ ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا گیراوە و داوای زیاتر لە یەک ملیۆن و شەشسەد هەزار دیناری لێدەکرێت. لەبەرامبەردا، هاتووچۆی هەولێر ئەو بانگەشەیە ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت ئۆتۆمبێلەکە بێسەرەتا بووە و سەرپێچیی کامێرای لەسەرە.
٢. وردەکاریی ئۆتۆمبێل: ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری شێڤرۆلێت ئەڤیۆ مۆدێلی دوو هەزار و حەوتە، بە تابلۆی شازدە هەزار و حەوتسەد و چواردە تەصدیر سوریا. ڕۆژی حەوتی ئەیلوولی دوو هەزار و بیست و چوار، لە نزیک بەستۆڕە لە ڕێگەی هەولێر بۆ پیرمام دەستی بەسەردا گیراوە.
٣. وتەی پێشمەرگەکە: ڕێبین محەممەد، پێشمەرگە لە هێزەکانی پشتیوانیی یەک، بە رووداوی راگەیاند: بەرەو پرسەیەک دەچووم، دوو ئۆتۆمبێلی لاندکرۆزەر لە دواوەم بوون، لە بازگەیەکی قەزای پیرمام راگیرام و گوتیان رێگەت لە بەڕێوەبەری هاتووچۆ گرتووە.
٤. باری تەندروستی و گوزەران: ئەو پێشمەرگەیە گوتی: پازدە ڕۆژە ئۆتۆمبێلەکەم دەستی بەسەردا گیراوە و داوای ملیۆنێک و شەشسەد و حەڤدە هەزار دینارم لێدەکەن. لەکاتێکدا من پێشمەرگەیەکی کەمئەندامم، کێشەی گورچیلەم هەیە، چوار منداڵم هەیە و شەش ملیۆن دیناریش قەرزارم؛ ڕۆژانە بەکرێ هاتووچۆ دەکەم بۆ شۆردنی گورچیلە و ژیانم لە دۆخێکی زۆر سەختدایە.
٥. ڕوونکردنەوەی هاتووچۆ: هاتووچۆ: ئۆتۆمبێلەکە بێسەرەتایە. عەقید هێمن ئەمین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، ڕەتیکردەوە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە پەیوەندیی بە کەسەوە هەبووبێت و گوتی: ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە، بەڕێوەبەری هاتووچۆ لەوێ نەبووە، بەڵکو من خۆم لەوێ بووم و دەستم بەسەردا گرتووە. بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ هەیە کە دەست بەسەر هەموو ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا و بێژمارەدا بگیرێت.
٦. بڕی سزاکە و داشکاندن: سەبارەت بە بڕی پارەکەش، وتەبێژی هاتووچۆ ڕوونیکردەوە: سزای لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بەپێی یاسا یەک ملیۆن دینارە، بەڵام بە داشکاندنەکەی سەرۆکی حکومەت کراوەتە هەشتسەد هەزار دینار. پارەکەی دیکە بریتییە لە سزای سەرپێچییەکانی کامێرا کە لە پێشتردا کردوونی؛ دوای پاکتاوکردنیش دەبێت ئۆتۆمبێلەکە لە سنووری پارێزگای هەولێر ببرێتە دەرەوە.